هێرش و گوشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له‌گشت ڕوویه‌كه‌وه رۆژ به رۆژ قوستر و چڕتر بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌میشه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بووه له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له به‌رده‌م قورسترین و سه‌ختترین باردۆخه‌كاندا و ئه‌و خۆڕاگری و ئیراده به‌هێزه‌ی توانیوێتی هه‌رێمی كوردستان له پیلان و سیناریۆ شوومه‌كانی دوژمنان وداگیركه‌رانی كوردستان بپارێزێت
هه‌ر له‌سه‌ڕه‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ، ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ وئاڵنگاریی گه‌وره له ڕووی بابه‌تی ڤایرۆسی كۆڕنا و قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئاسته‌نگ و فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ڕووی ئابوور و ئه‌منییه‌وه بووه " توانی زۆر سه‌ركه‌وتووانه و ژیرانه دۆخه‌كه تێپه‌ڕنێت و خه‌ڵكی كوردستانی پاراست ، ئومێدێكی زۆر گه‌وره ومتمانه زۆری له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت دروست كرد ، هه‌وڵه‌كان و دژایه‌تیكردنه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه گه‌یشته لووتكه و هه‌موو رۆژێك كێشه و بیانوویه‌كێان دروست ده‌كرد ، ئه‌و هێرش و په‌ڵاماردانانه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه و په‌یوه‌ست نییه به ئێستاوه" له زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ، بوونی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین كێشه‌یه له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دیكتاتۆری و تاكڕه‌وییان و عێراق هه‌رگیز باوه‌ری به ڕێكه‌وتن و چاره‌سه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان نه‌بووه و نابێ
به‌ڵكو زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌وه‌یه باوه‌ریان به‌دیموكراسی نییه و هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆری و ناوه‌ندی دروست بكرێته‌وه " ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و سیستمی فیدڕاڵییه .
ئه‌و گوشارانه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بڕینی بودجه و مووچه‌ی گه‌لی كورد له‌كاتێكدایه " حكوومه‌تی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به داتا‌و ژماره و لۆژیك و ڕێككه‌وتن گشت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر كردووه و به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رده‌وام بیانوو بۆ لاوازكردن و بێهێزكردنی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها نه‌هێشتنی فیدڕاڵیزم و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنه‌وه .
هه‌موو ئه‌و ڕووداو و پێشهاتانه په‌یوه‌ندییان به ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه " و ، گرنگه گه‌لی كورد به‌و خۆڕاگرییه‌وه پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له پێناو تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌و دۆخه كه به‌دڵنییاییه‌وه به قازانجی كورد ته‌واو ده‌بێت " چونكه بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ دژایه‌تیكردنی كوردوكوردستان هه‌رگیز ناگۆڕێت .
هه‌ر بۆیه، كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌لایه‌ك ڕووبه‌ڕووی فشاری به‌رنامه‌دارێژراوه‌كانی عێراق و له‌لایه‌كی تریش هه‌موو ئه‌و ڕووداو و قه‌یرانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌یان گڕتۆته‌وه و كوردستانیشی تێدا به‌ده‌ر نییه و بارودۆخێكی بێ وێنه‌یان خولقاندووه بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌وزیراانی كوردستان به دیپلۆماسی و ئیداره‌دان و سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگانه توانیوێتی به‌رامبه‌ر هه‌موو فشاره‌كان بوه‌ستێته‌وه لۆژیكانه و به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی دا مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌نگ بكات ، له پێناو سه‌قامگیری وئارامی و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان.
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌م ئیداره‌دانه و خۆڕاگری و پشتوودرێژی ستراتیژییه ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی و حكوومه‌تێكی به‌هێزی ده‌وێت ،تاكو به ئارامی هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو به‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبەجێکردنى هەموو پابەندییەکان لە پێناو بەرگریکردن و پاراستى مافەدەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان .
دەبێت ئەو راستییەش بزانین ،سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانى ، بە گڕتنەبەرى سیاسەتێکى هاوسەنگ و دیپلۆماسى ژیرانە و خۆڕ‌اگرى و ئیرادەیەکى بەهێز وپشوودرێژى لەماوەى ئەم پێنج ساڵەى کابینەى نۆیەمدا و ئیدارەدانى سەختترین دۆخى پڕ قەیراناویدا توانیوێتى سەرکەوتنى گەورەى لە پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان بەدەستهێناوە و هەوڵەکانیش بۆ گەیاندنى گەلى کورد و کوردستان بۆ زیاتر گەشەسەندن و گەیشتن بەکەناڕى دڵنییایی بەردەوامە و نزیکیشە .