دواین هەواڵ

زۆر بەسادەیی لەبارەی پرسی كورد لە توركیا

‌كارزان گلی

22 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ئاسانی و بەسادەیی بزانە كورد لە توركیا لەگەڵ توركدا یەكسانە؟
یەكەم: لەڕووی زمانەوە:
زمانی فەرمی دەوڵەت توركییە، لە كاتێكدا كورد و تورك لەو وڵاتەدا دەژین، لێرەدا روونە كە لە ناساندنی زمان یەكسان نین. ئەو ئەفغانستانەی بەشێكی زۆرمان پێمان وایە نەگەیشتوون بە مەدەنییەت سێ زمان بەفەرمی لەلایەن دەوڵەتەوە ناسێنراوە.
دووەم: لەڕووی پەروەردەوە:
ئایە لە توركیا رێگە دەدرێت كور بەزمانی دایك بخوێنێت؟ نەخێر، بەڵام رێگە دەدرێت تورك بەزمانی خۆی بخوێنێت، واتە خوێندان بەزمانی كوردی، نەك قەدەغەیە كوفرە. كەواتە لەڕوویی پەروەردەشەوە یەكسان نین.
سێەم: لەڕووی دەستوورەوە:
لەدەستووری توركیا هاتووە، هاووڵاتی توركیا هەمووی توركە، مەگەر كورد لەوێ ٢٤ ملیۆن نییە؟ ئەی بۆچی بە تورك هەژمار دەكرێن، كەواتە لەڕووی دەستووریشەوە یەكسان نین.
ئەگەر بپرسیت بۆچی كورد بە تورك هەژمار كراوە، دەڵێن چونكە دەستوور ئەمری پێكردوین.
كەواتە لەڕووی زمان و پەروەردە و دەستوورەوە یەكسان نین.
ئەی لە چیدا یەكسانین لەگەڵ توركدا؟
وەكوو ئەوەی ئەحمەد ئاڵتان باسی دەكات، كاتێك دەچن بۆ سەربازی زۆرەملێ یەكسانن، هەروەها لە دانی باجیشدا هەر یەكسانن، كەواتە ئەوەی دەوڵەت دەیدات بە هاونیشتیمانیی یەكسانی نییە لە نێوان تورك و كورد، بەڵام لەوەی وەریدەگرێت لێیان یەكسانن.
ئەم گوتەیەی جەمال كورسەل، پێنجەم سەركۆماری توركیا لە گوێ بگرە، كە ٩٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە ئامەد گوتویەتی ”لەم وڵاتەدا تەنیا تورك بوونی هەیە، ئەگەر بینیتان كەسێك هات و گوتی كوردم، تفێك بەڕوویدا بكە“
عەقڵییەت نەگۆڕاوە، بۆیە هەمیشە گووتومە تا عەقڵییەتی تاكی تورك بەرامبەر بە كورد نەگۆڕێت، كە دەستووریی توركیا ئەمەی دروست كردووە، پرسی كورد چارەسەركردنی ئەستەمە.
هەمیشە لەگەڵ ئاشتیم و دژی جەنگم، بەڵام ئاشتی بەبێ بوونی دیموكراتی، هەرگیز نایەتە بوون.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP