له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورددا چه‌ندین شۆڕش وڕاپه‌ڕین هه‌ڵگیرساوه و به‌رپا بووه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ستراتیژییه‌كی گشت وئایدۆلۆژییه‌كی گشتگیر نه‌بوون و هه‌ركامیان بۆ خواستی ناوچه‌یه‌ك بوون ، به ئاسانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران ودوژمنانی كوردستانه‌وه له ناوبردراون و خامۆشكراون ، به‌ڵام شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تی باوكی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، مسته‌فا بارزانی ، به پلان و ستراتیژییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و به ڕۆح گیانێكی كوردایه‌تی ، توانی گشت چین و توێژه‌كان له ژێر یه‌ك ڕه‌شماڵدا كۆبكاته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی بێ ئومێدبوونی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه‌ی دانیان به مافه‌كانی گه‌لی كورد دانه‌ده‌نا ، بۆیه، مه‌شخه‌ڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و خه‌بات و شۆڕشی هه‌ڵگیرساند و له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هات
بۆیه،به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن بوو له دیرۆكی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای مێژووییه‌كی نوێ بوو بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و بن ده‌ستی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی
هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول مێژووی عێراقی به جۆرێك گۆڕی ، كه چیتر حكوومه‌ته‌كانی عێراق نه‌یانتوانی گه‌لی كورد له داوا ره‌واكانی بۆ مافه‌كانی بێده‌نگ و پاشگوێ بخات ،چونكه شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی ئه‌و خاڵه وه‌رچه‌رخانه بوو كه بوو به سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پڕ له سته‌مكار له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هێنانه‌كایه‌ی موژده‌ی ئازادی بوو
پێش 64 ساڵ له‌و كاته‌انه‌ی كه گشت ڕێگه‌كانی خه‌باتی سیاسی و دیموكراسی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان دا داخرابوون و نكۆڵی لێده‌كرا و به ئاگروئاسن وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی ده‌درایه‌وه، گه‌لی كورد بڕیاری شۆڕش وبه‌رخودانی دا و یان كوردستان یان نه‌مانی كرده دروشم. هێزی جه‌ماوه‌ری له بن نه‌هاتووی خۆی له شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری دا كۆكردنه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به‌م رۆژه پڕ ئومێد و هیوایه‌ی ئه‌مڕۆ ، ده‌ستی پێكرد .
له‌و كاته‌دا حكوومه‌تی عێراق كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد ، پاش ئه‌وه‌ی له به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی بۆ كورد پاشگه‌ز بووه و جێبه‌جێی نه‌كرد و په‌شیمان بووه‌وه ، دواتر ، هیچ متمانه نه‌ما و كێشه له نێوان كورد و به‌غدا دروست بوو ، ئه‌وان په‌لاماری كوردستانیان دا و خه‌ڵكی كوردستان به‌رگریان له خۆیان كرد ، شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵگیرسا ، شۆڕشێك كه هه‌موو خه‌ڵكی یه‌ك خست هه‌ر له كه‌ركووكه‌وه تا زاخۆ و هه‌تا كاریگه‌ری له سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌بوو. بۆیه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به ڕووداوێكی گه‌وره له سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نێت له مێژووی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورددا ،چونكه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا و توانی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ددانپێدرانراو له باشووری كوردستان دروست بێت .
بۆیه،شۆڕشی ئه‌یلوول به‌هێزترین و فراوانترین هه‌وڵی كورد بوو له سه‌ده تاریكه‌كه‌ی بیسته‌م بوو بۆ به‌رگریكردن له بوون و شوناسی خۆی ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ده‌ستێكی ئامانجدار و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت ،كه كاریگه‌ری له دوای خۆیه‌وه جێ هێشتووه ، هه‌م له‌ڕووی ده‌ستكه‌وتی سیاسی و هه‌میشه له ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌لتووری سیاسیی دارێژراو و ئه‌مانجدار ڕێكخستووه ، سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و ڕۆشنبیر و ڕێكخستن و حزب و ستراتیژی له هه‌مووی بوونیان هه‌بوو
شۆڕشی ئه‌یلوول له مێژوودا بۆ یه‌كه‌م جار بوو، كورد وه‌ك یه‌ك ده‌ستو یه‌ك گیان ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی ببێته‌وه ، هه‌گبه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، سه‌ركردایه‌تی كورد له گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه‌دا دوژمنانی تووشی شۆك كرد ،شۆڕشی ئه‌یلوول توانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزتر بكات ،پلانی دوژمن پووچه‌ڵ بكاته‌وه . شۆڕشی ئه‌یلوول ،ده‌نگی ره‌وای گه‌لێكی خاك و ماف زه‌وتكراو بوو ، پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی سه‌رتاسه‌ری بوو كه كۆی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئاییینزایی و چینایه‌تی و هه‌موو بیروباوه‌ری لاوه‌كییه‌كان و سنووره ده‌ستكرده‌كه‌ی نیشتیمانی تێپه‌ڕاند
هه‌ر بۆیه ، مسته‌فا بارزانی نه‌مر ،مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی ئه‌یلوولی هه‌ڵگیرساند و وایكردووه كوردی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان كۆبكاته‌وه و شكێنه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه قورسه بوو ، له سایه‌تی ئه‌و شۆڕشانه‌دا كه به‌دوایدا شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی لێ كه‌وته‌وه ،ئێستاش كه گه‌لی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره‌ی هه‌رێم ، په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دیكه هه‌مووی به هه‌موو ئه‌و شۆڕشه‌وه بوو، كه بارزانی هه‌لگیرساند ، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست هاتوون به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتوون به‌ڵكو به‌رهه‌می شۆڕش و قوربانیدانی كوردوكوردستانه .