وەفاداری یەکێکە لە کۆنترین و درەوشاوەترین ڕەفتارە ئاکارییەکان کە مرۆڤایەتی تائێستەیش لەگەڵیدایە، پەیمانێکی شاراوەیە لە نێوان ڕۆح و ئەوەی کە بە خۆشەویست یان شایەنی دەزانێت. وەفا ئەو ئەڵقەیەیە کە یادەوەری وبەڵێن و ڤیان، بە بەرگەگرتن و مرۆڤایەتی بە بنەماکانی ڕەوشتی دەبەستێتەوە. لە ژیارەکاندا، لە حیکمەتی کۆنفۆشیۆسەوە تا شیعری مەولەوی، لە داستانەکانی باکوورەوە تا پانزە زبورەکەی قودس، دڵسۆزی وەک ئەو نەزمە نەبینراوەیە کە سۆز لەداڕزان ڕزگار دەکات و سەروەری بە وابەستەبوون دەبەخشێت.
وەفا و دڵسۆز بوون تەنیا مانەوە نییە؛ مانەوەی ڕاستگۆیانەیشە، پەیوەست بوونێکی پڕ لە کوێرەوەرییش نییە، بەڵکو لە ڕێگەی بەردەوامی خواستراوەوە خۆشەویستی ئەو بڵێسەیەیە کە چیرۆکەکەی لێوە دەست پێدەکات؛ دڵسۆزی ئەو پەناگە پتەو وبێدەنگەیە کە کاتێک زریانەکان هێرش دێنن بە زیندوویی دەهێڵێتەوە.
قوو کە لە نزیک بە تەواوی نەریتی یۆنانی و گەل و کولتوورە کۆنەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا,بەتایبەتی ئەوانەی لە ئێرلەندا، سکۆتلەندا، وێڵز و بەشێک لە فەرەنسا و بەریتانیاوە هاتبوون وبە زمانەکانی سێلتیک قسەیان دەکرد و ئەفسانە و هونەر و نەریتی هاوشێوەیان هەبوو بە نیشانەی وەفا ناسرابوو.
ئەلباترۆسەکان دەتوانن بەسەر تەواوی زەریاکاندا بفڕن بەهۆی گەورەیی باڵەکانیان و تەکنیکی پڕ لە کارامەیی فڕین. ئەم باڵندە دەریایانە توانای گەشتی هەزاران کیلۆمەترییان هەیە، هەندێک جۆری وەک ئەلباترۆسی سەرگەردان لە ماوەی یەک ساڵدا بە دەوری زەریای باشووردا دەسوڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ دڵخوازێکیدا یەکبگرێتەوە، وانەیەکە و فێری ئەوەمان دەکات کە دووری ناتوانێت وەفا بفەوتێنێت.
لە پەنگوینی ئیمپراتۆردا( ئەو بەهۆی قەبارە و دیمەنە شکۆمەندەکەیانەوە پێیان دەوترێت "پەنگوینی ئیمپراتۆر" نیشانە زەرد و زێڕینەکانی سەر ملیان کە لە جل و بەرگی شاهانە دەچوو، مایەیی سەرسامی بوو). دڵسۆزی دەبێتە سەمبووڵی بەرگەگرتن، تەنانەت لە شەوی جەمسەری بێبەزەیدا، کاتێک پلەکانی گەرما بۆ خوار ٦٠ پلەی سەدی دادەبەزن و زریانەکان بۆ چەند مانگێک هەڵدەچن، پەنگوینی نێر بە دانبەخۆداگیری دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەر و هێلکەکەنیان بپارێزێت، بەڕۆژوو دەبێت و زێڕەڤانی دەکات تا جوتەکەی دەگەڕێتەوە. کەواتە دڵسۆزی ڕاستەقینە هێزێکە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەختییەوە پابەند و وەفادار بمێنیتەوە.
بەم شێوەیە سروشت خۆی دەبێتە فێرکارێک. لە دیسیپلینی فڕین و کۆچەکەیەوە تا گەڕانەوە بۆ هەمان هێلانە، باڵندەکان ئەو بەردەوامییە دەخەنە ڕوو کە مرۆڤایەتی پتر لە کردار، بەزمان پیایدا هەڵدەدات.
عیرفانی ئێران دڵسۆزییان لە مرۆڤەوە بەرزکردەوە بۆ پەرستنی خودایی. مەجنون بۆ لەیلا، نەک بۆ فۆڕمی جەستەیی بەڵکو بۆ ئەو جەوهەرە ئیلاهییەی کە خۆشەویستییەکەی ئاشکرای دەکرد، دڵسۆزی وئازارەکانی بوو پاکی ڕۆحی پێبەخشی.
لە نێو گەلانی ڕەسەنی ئەمریکادا، گورگ بەهۆی دڵسۆزی و وفاکەی ڕێزی لێدەگیرێت.
ئاکانەکان کە گرووپێکی نەتەوەیی و کولتووری سەرەکین لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، بە پلەی یەکەم لە غانا و کەناری عاج دەبینرێن. ئەوان بە نەریتی دەوڵەمەند و پەند و هونەر و فەلسەفەی کۆمەڵایەتی ناسراون، کە بە قووڵی پەیوەستی بەهای کۆمەڵایەتی و حیکمەت و دڵسۆزی دەبن. زۆرێک لە وتەی بەناوبانگی ئەفریقی سەبارەت بە هاوڕێیەتی و یەکگرتن و هێزی ئەخلاقی لە کولتوری ئاکانەکانەوە هاتوون.
"دۆستی دڵسۆز ڕەگی دارە؛ ڕەنگە زریانەکان لقەکانی بشکێنن بەڵام ڕەگەکەی نا." وێنەکە ئەوە پیشان دەدات کە دڵسۆزی شیرازەی شاراوەی ژیانە، نەبینراوە، بەڵام هێزو پێز بە هەموو ئەو شتانە دەدات کە لەژیانی ئاشکرادا دەردەکەون.
داستان و ئەفسانە جەربەزەکانی باکووری ئەوروپا، بە تایبەت ئەوانەی لە وڵاتانی سکاندیناڤیا، ئایسلەندا و هەندێکجاریش جیهانی ئەنگلۆساکسۆن هەن، وەک داستانەکانی ئایسلەندی (داستانی Njáls, داستانی Egil)، ئەفسانەی نۆروێژی ئۆدین و تۆر،
پتر دڵسۆزی و ئازایەتی و جوامێری دەنرخێن گەورەترین گوناه خیانەت بوو لە هاوڕێیەک چونکە خیانەتکردن بریتی بوو لە داڕمانی خودی گەردوونی ئەخلاقی.
نژالس ساگا باسی نژال و هاوڕێکەی گونار دەکات، دوو پیاو کە دڵسۆزی قووڵیان بۆ یەکتر بەهۆی شەڕ و تۆڵەسەندنەوە لەمەحەک دەدرێت. تەنانەت کاتێک بە خیانەت و توندوتیژی دەورە دراون، هاوڕێیەتییان دەمێنێتەوە. ڕەتکردنەوەی گونار لە جێهێشتنی زیدەکەی و هەڵبژاردنی مردن لەبری ناپاکی دەیکاتە یەکێک لە هێما گەورەکانی بوێری دڵسۆز لە ئەفسانەی نۆرزیدا.
بە زمانی ئایسلەندی ئێگیل سکالاگریمسۆن، جەنگاوەر وشاعیرێکی سەرسەختە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە دڵسۆزی بەرجەستە دەکات. تەنانەت لە دەربەدەری و ململانێشدا، خۆڕاگریی ئێگیل بەرامبەر بە قسەی خۆی، ڕەنگدانەوەی ئەو ئایدیاڵە نۆروێژییەیە کە دڵسۆزی ڕاستەقینە بەهای زیاترە لە ژیان یان ئاسوودەیی.
لە تەواوی ئەم ئەفسانانەدا، دڵسۆزی نەک وەک هەستێکی سادە بەڵکو وەک لێدانی دڵی یان و ژیار دەوری پێدەدرێت. ئەو هێزەیە کە وا لە بەڵێنەکان دەکات بەرگە بگرن، پێکەوەبون هەبێ و گەلان یەکگرتوو بن.
ئەمە ئەو شتەیە کە ئەرستۆ وەک فەزیلەتێک لێی تێگەیشت، باشییەکی بە ئەنقەست کە بەهۆی خوو و عەقڵەوە بوونی هەیە کۆنفۆشیۆس ناوی لێنا ژۆنگ(وەفا)
هێزی دڵسۆزی لە بەردەوامیدایە. هەر بەڵێنێکی جێبەجێکراو دەبێتە سەرمایەی ئەخلاقی؛ هەر خیانەتێکیش، ئیفلاسێکی ئەخلاقی. بەم پێیە دڵسۆزی ڕاستەقینە داوای پەیگیری دەکات. دڵسۆزی کوێرانە بۆ گەندەڵی یان دڕندەیی فەزیلەت نییە بەڵکو کۆیلایەتییە.
دڵسۆزی قوربانیی خۆی هەیە. دڵی دڵسۆز ئازار دەچێژێت کاتێک متمانە دەشکێت. کەسی جێهێڵراو نەک تەنها ئازاری لەدەستدان دەچێژێت بەڵکو بەرگەی سەرلێشێواویش دەگرێت.
دڵسۆزی چێژی خۆیشی هەیە، هەستی شانازی بە سپایی و یەکگرتوویی لە نێوان وشە و کرداردا دێت و دەچێت. ڕۆحی دڵسۆز خەجاڵەتی ئەخلاقی کەمتر و پەشیمانی سوکەڵەتر هەڵدەگرێت؛ هێزەکەی نەبینراوە بەڵام کۆتایی نایەت.
لە تاجەوە بۆ خاج
ساتێک هەیە کە وەفاداری و چاوەڕوانی دڵسۆزی لە تاجەوە دەگۆڕێت بۆ خاچ.
کاتێک ئەو دڵەی کە ڕۆژگارێک چاوەڕێیت دەکرد بێتە دیلی وەفاداری خۆی، لە بێدەنگیدا دەمێنێتەوە. خۆشەویستی کە هیچ پاداشتێکی نییە، هێشتا لە باخچەی پڕ پێخوستی ڕۆحدا بە هێواشی گوڵ دەکات.
ئیتر ڕادێت بێ ئەو دەست لێدانە بژی کە چاوەڕێی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت ئەو یادەوەرییە لەبیر بکات کە ڕۆژێک لە سێبەریدا ژیاوە.