دواین هەواڵ

ئیرادەیەکی پۆڵایین کوردستانی بەرەو لووتکە برد

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

11 کاتژمێر پێش ئێستا

هەر چەند رۆژ جارێک دەڤەرێکی کوردستان پرۆژە و ئاوەدانی بەخۆیەوە دەبینێت ؛ بەشێوەیەک دۆستان و نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانەی تووشی شۆک و سەرسوورمان کردۆتەوە ، پرۆژەی گەورەی ئاو و ئینجا پرۆژەی ڕووناکی و ئینجا ڕێگاوبانی ستراتیژی ؛ لە ماوەیەکی کورت و دیاریکراودا بەدڵنییاییەوە هیچ حکوومەتێک نییە لە جیهاندا هەموو ویست و خواستەکانی خەڵکەکەی جێبەجێ بکات ، بەڵام لە کوردستان وێرای هەموو ئاڵنگاری و کۆسپەکانی و کەلەکەبوونی دەیان کێشە وپرسی چارەسەر نەکراو ، بەڵام سەرۆکی حکوومەتی کوردستان زۆر بەئیرادەیەکی بەهێز و بەرپرسیارانە هەموویانی بە ئەستۆگرت 

حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەمیشە بە ئاگرو ئاسن و کاوڵکاری هەوڵی سڕینەوەی مۆڕکی نەتەوەیی کورد و خاپوورکردنی سەدان گوند و شارۆشارۆچکەی کوردستان داوە و هەروەها لە جیاتی ئەوەی دەسەڵاتی ئێستای عێراق ، قەرەبوونی ئەنفاڵ و کیمیابارانی گەلی کورد بکاتەوە ، لە جیاتی پێدانی بەشە بودجە بەشێوەیەکی تەواو و دەستووری وماف ، بەڵام نەک هەر لە دوای 2003 وە  قەرەبووی کوردستان نەکردەوە و بەڵکو خراپتر لە ڕژێمەکانی پێشووتر ، شەڕی ئیرادەی گەلی کورد و حکوومەتی کوردستانیان کرد ، عێراقێکی بە زۆر لکێنراو  کە تێیدا مافی رەوایی سەربەخۆیی و گشت مافەکانی تری لێ زەوت دەکرێت و بەردەوام سزای دەدرێت ، بەڵام گەلی کورد و رابەرەکەی بە ئیرادەیەکی بەهێز و پۆڵاینەوە بەتایبەتی لەم ماوەی 11 ساڵی رابردوو ڕێگە نەدا قەوارەی کوردستان و شکۆی خەڵکی کوردستان بکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکەران 

لە ناو هەموو ئەو کۆسپ و قەیران و  گۆڕەپانە مینرێژکراوانەدا ، حکوومەتی کوردستان ، بە ژیری و لێهاتوویی و بەرنامەی ستراتیژی  ڕێگەی نەدا ، شارەکانی کوردستانیش هاوشێوەی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دوا کەوتوو و وێران و کاوڵ بێت ؛ بەهۆی ئەو ئاوەدانی و پێشکەوتن وگەسەندنانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا جێبەجێکراون ، مەسروور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی کوردستان ڕێگەی نەدا خەونی ناحەزان بێتەدی و بە پشتیوانی خوا و پارتی  و خۆڕاگر و ئومێد ئاستی خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی گەیاندە لووتکە ، هێندە بە باوەرێکی بەهێزەوە کاری کرد هیچ ئاستەنگ و کۆسپ و مین وپیلانگێرییەک نەیتوانی ڕێگری لە پرۆژە یەک لەدوای یەکەکان بۆ ئاوەدانی خزمەتکردنی خەڵک جێبەجێ بکات 

هەموو ئەو تەنگژە و قەیرانە دروستکراوەنە چ لەڕووی دارایی و مووچە و بودجە و ئینجا هێرش وپەڵاماردان و بەکارهێنانی هەندێک لایەن بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ، سەرچاوەکانی تاکڕەویی بەغدا و دژە کوردەکانە ، وەک میراتێک لە عێراق لە کۆنەوە و بۆ ئێستا درێژەی هەیە ، بەڵام ئەگەر ویژدانەوە هەڵوەستە بکەین ، گەلی کورد سەلماندی یەکێکە لە دیموکراسیخوازترین و شارستانینترین نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهانە ، بەڵام وێرای هەموو کێشەکان و ئاستەنگەکان , گەلی کورد توانیوێتی بە ئیرادە و هێزی خۆی هەموو کوردستانی بەرەو پێشەوە بردووە و هەمیش هەوڵی داوە عێراق بەرەو دیموکراسی ببات ، بەدڵنییاییەوە ئەگەر گەلی کورد لە عێراق بەشدار نەکردبایە ن ئێستا عێراق دەیان کارەسات و رووداوی خوێناوی  تر لە داعش بەسەر بەغدا بهاتایە 

بەشداری گەلی کورد لە عێراق هەرگیز بە ویست و حەزنی خۆی نەبووە ، بەڵکو بەناچاری و فشارێکی سیاسیی نێودەوڵەتی بووە، ئەگینا گەلی کورد بەو ئیرادە پۆڵاینە لە مێژبوو  کوردستانی لە ڕووی گەشەسەندن و ئاوەدانیی و پێشکەوتن و ئاستی پەیوەندییەک کەلتووریی و بوارەکانی تر دەگەیشتە لووتکە . کردنەوەی چەندین ڕێگاوبانی ستراتیژی و پرۆژەی خزمەتگوزاری مەزن لە پێناو گەیاندنی کوردستان بە لووتکە و هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو و ئینجا لە پێناو پارێزگاریکردن لە سەروماڵی خەڵک و باشترکردنی هاتووچۆی گەشتیاران ، هەموویان ئاماژەن بەوەی کوردستان لەڕووی ئاوەدانی و سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی چەندە بەرەو پێشەوە چووە ، ئێستاش مەسروور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بەوپەری خاکەڕاییەوە ،بە ئیرادەیەکی بەهێزەە کورستان بەرەو لووتکە دەبات .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP