میدیاکانی دونیا بە تایبەتی ڕۆژئاوا پڕبوە لە پرسی ئێران. بەشێکی زۆری ئەمە تەپڵ کوتانە، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ. بۆیە میدیا ناکرێت تەنها وەک سەرچاوە زانیاری ببینرێت.
لە ئاستی تردا لە ناوەندە هەواڵگرییەکاندا مشتومڕەکە ئەوەیە کە ئایا پەرتبون لە سیستەمەکەدا هەیە، یان ئەگەری پەرتبون هەیە؟ چونکە سیستەمی ئێرانی لە ڕابوردودا ئەوەی سەلماندوە کە بەرگەی ناڕەزایی زۆر دەگرێت، بە هۆی بە دەزگاییبونی ئەو سیستەمە.
بۆیە لە ئەگەری کوشتنی سەرکردەکاندا، مەرج نیە سیستەمەکە بڕۆخێت. لە هێرشەکانی پێشوودا، پلانەکە وەهابوو کە عەقڵی سەربازیی ئێران کۆتایی پێبهێنن، بۆ ۆئەوەی ئەوی تر بە دواییدا هەرەس بکات. وەک بەرپرسێکی ئێرانی گوتی، ئەوانەی کوژران، ئەوانە بوون کە دەبوو لێیان بپپرسین چی ڕویدا و بۆ ڕویدا؟ بەڵام هەرچەندە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا زۆر شپرزە بوو، زوو توانی خۆی بگرێتەوە.
ئێستا هەموو ڕاڤەکان لەو دیدەوەن کە ئەگەر خۆپێشاندان ترازان لە سیستەمەکەدا دروست نەکات، ئەستمە ببێتە مایەی ڕوخان. بۆەی مشتومڕەکە ئەوەیە کە ئایا لێدان دەبێتە هۆی ترازان یان دەبێت مایەی وەستانی خۆپێشاندانەکان؟؟
دیارە هەموو جۆرە درزێکی ناو سیستەم قبوڵکراو نیە. لە هەمانکاتدا تورکیا و کەنداو دژ بە ڕوخانی ڕژێمن.