دواین هەواڵ

ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم هەستیارترین چرکەساتی مێژوویی خۆیدا

‌ئەبوبەكر كاروانی

7 رۆژ پێش ئێستا

جیاوازی قووڵی ئایدۆلۆژی و عەقڵییەت و نموونەی نێوان یەپەگەو پەیەدەو دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریاو گرووپە جەکدارەکان، سرووشت و جەبری جوگرافی، ڕۆڵی وەزیفیی دیمەشق بۆ تورکیاو خۆرئاوا  وبەتایبەتیش ئەمریکا، بەردەوامبوونی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پرسی ئێران و ئەومەترسیانەی  لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتووە، هەرەسهێنانی هەسەدە بەوخێراییە لەناوچە عەرەبییەکانی ئیدارەی خۆسەر، کارێکیان کردووە، مەترسی ئەوە لەئارادا بێت بنەرەت لەملمانێکەدا  ڕێکنەکەوتن  یاخود رێککەوتنی تەکتیکی وکاتیی بێت، مەگەر لایەنێکی بەهێزی سێهەم هەبێت بەرژەوەندیی لە سەپاندنی چارەسەردا بێت کەتاکو ئێستا  بوونی نییە، یاخود پێدراوەکانی ئێستا گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.

  هەل و مەرجە سیاسی و سەربازی و ناوچەییەکە، پرسی کوردی رۆژئاوای لەبەردەم وێستگەیەکی هەستیاردا راگرتووە، ڕاستە جارێکیتر ناگەریتەوە بۆ دۆخی سایەی ڕژێمی ئەسەد، بەڵام خۆ چاوەروانی  ئێمە لەوئاستەدا نییە. هەڵگیرساندنەوەی شەر لەچوارچێوەی پێدراوەکانی ئێستادا لەقازانجی لایەنی کوردیدا نییە،  بەڵام بریارێکی لەوجۆرەش نەك دووسەرە بەڵکو چەند سەرەیە،  ئەم ساتە ئەوساتە مێژووییەیە  لەعەقڵی سەرکردایەتی و سیاسی کوردو پەیەدە دەخوازێت، هاوسەنگییەکی ورد لەنێوان هونەری توانستەکان،  توانای بەرگریکردن، پۆڵێنکردنی ئامانجەکان،  جۆری بژاردەکان و دابەشکردنی کێشەکاندا بکات، بزانێت چی دەکات بەقوربانی چی وچیش هی قوربانیپێدان نییە،؟  چی دەگونجێت دەستی لێ هەڵبگیرێت و  دەکرێت قەرەبوو بکرێتەوە، چیش هی قەرەبووکردنەوە نییە، ئەو دۆخەی دوژمن دەیەوێت پەلکێشیان بکات بۆناوی کامەیەو بۆوادەکات و چۆن خۆیانی لێ ببوێرن؟

خوای گەورە یارمەتیدەری کوردانی ئەوپارچە خۆشەویستەی کوردستان و گەلەکەی بێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP