دواین هەواڵ

ئەمریکا لەبەرزترین ئاستی دیبلۆماسیدا پشتیوانی لەگرێبەستەکانی وزەی کوردستان دەکات

‌دڵشاد نامق

23/05/2025

ئەمریکا لە بەرزترین ئاستی دیبلۆماسی خۆیدا کە وەزارەتی دەرەوەیەتی پشتیوانی لە واژووکردنی گرێبەستی وزەی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەکات و وەزیری دەرەوەیشی دەڵێ بەعێراقمان وتووە کە دەبێ چی بکات بۆ ئەوەی لێی ڕازی بین.

وەزارەتی نەوتی عێراقی هیواو ئاشتیش سێ ڕۆژە هەر فریای بەیان نامە و ڕوونکردنەوە دەکەوێ و بە پاشەكشە و بەگدانانیش فریا ناکەوێ خۆی بگونجێنێ لەگەڵ دۆخەکەدا.

کەچی وەلائیە خۆبەخشەکانی کوردستان مێش میوانیان نیە و تەریق نابنەوە لەو هەموو درۆ و دەلەسەیەی سێ ڕۆژە بۆ خەڵکی دەکەن و پەلاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکەی دەدەن و بەم دەست و بەودەست خەریکی دیفاعن لە کەلاکە تۆپیوەکەی عێراقی زەلیلی بەردەستی وەلی فەقێ و میلیشیاکانی…

هەندێ پەرلەماتاری کوردزمانی(سونی!)یش تازە بەتازە خەریکی هۆنینەوەی درۆیە بۆ تەسویقکردن بۆ ورلی نیعمەتەکانی و بەوە دەیەوێ خەباتی ڕوخاندنی نەتەوەی خۆی بکات بەناوی دڵسۆزیی بۆ(گەل!) و (دین!)ەکەیەوە…!

جا بزانە ئەمان چەند کۆڵەوارن لە سیاسەتدا و چەند پۆخڵەوات و شپرز و بێ تفاقن لە بیر ودنیابینی و خوێندنەوەی هاوکێشەکاندا…

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP