مه‌رج نییه سندوقی ده‌نگدان سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكرات و ئاشتیخوازت بۆ بهێنێته به‌رهه‌م، زۆرجاران سندوقی ده‌نگدان دیكتاتۆری به‌رهه‌م هێناوه. نموونه هیتله‌ر لە ئەڵمانیا و نیكۆلا مادورۆ لە فەنزوێلا و موعه‌مه‌ر قه‌زافی لە لیبیا و زۆری دیكه‌یش.
راسته دیموكراتییه‌ت به‌شێكی گرنگی له‌سه‌ر سندوقی دانگداندا دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت به سه‌رۆك دیموكرات بێت و پشتگیریی له دیموكراتی بكات.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام به رووی نه‌یارانیدا ده‌داته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و به رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه هاتوه‌ته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، بۆیه كه‌س ناتوانێت له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه و ته‌نیا خه‌ڵك ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌یه. به‌ڵام بیری چوه كه هه‌ر ئه‌و سندوقی ده‌نگدانه بوو هیتله‌ری به‌رهه‌م هێنا و نیكۆلا و موعه‌مریشی به‌رهه‌م هێناوه. له به‌رامبه‌ردا هه‌ر سندوقی ده‌نگدان بوه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو ئۆباما و مێركل و كامیرۆنی به‌رهه‌م هێناوه.
مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌ردۆگان به دیموكراتییه‌ت هاتوه‌ته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌یه‌وێت ببێت به‌و سه‌رۆكه‌ی رەنگی تاكڕەوی بگرێت.
ئاكپارتی كه‌سایه‌تی زۆر عاقڵ و بیرمه‌ندی تێدایه، بۆیه گرنگه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا باس بكه‌ن و به ئاگای بهێننه‌وه، چونكه كات ماوه بۆ دووباره گیان به‌به‌رداكردنه‌وه‌ی دیموكراتی و ئاشتی له توركیا.
بەڕێز ئۆجەلان، دەڵێت لەچوارچێوەی توركیایەكی دیموكرات پرسی كورد چارەسەر بكرێت، ئەو چوارچێوەیە لە توركیا بوونی نییە، ئاخر مامەڵەی دەوڵەتی توركیا لەگەڵ كورددا، وەكوو مامەڵەی سپیپێستەكان بووە لەگەڵ رەشپێستەكان لە ساڵانی چل و پەنجایەكاندا لە ئەمریكا، بۆیە گرنگە ئەو عەقڵییەتە بگۆردرێت، ئەمەش كاتی دەوێت و بە رۆژ و دوو رۆژ ناكرێت.
ئەوەی گرنگە، كورد داكۆكی لێ بكات، كە لە هەمواری دەستووری توركیادا مادەكانی یەك تا چوار بگۆردرێت، ئەگەر ئەوە نەكرێت، عەیبەیە بڕوات بە دیموكراتیبوونی توركیا هەبێت و بڕوات بەوە هەبێت پرسی كورد لەوچوارچێوەیەدا چارەسەر دەكرێت.