دواین هەواڵ

جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مێژە بە هۆی ڕکابەریی نێوان ئێران وئیسرائیل لە ململانێ دایە

‌کریستین کارۆخ

13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم جەنگەدا…

جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مێژە بە هۆی ڕکابەریی نێوان ئێران وئیسرائیل لە ململانێ دایە، 

ململانێیەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناکۆکی سیاسی و ئایینی و خاکی قووڵدا هەیە. لەم ساڵانەی دواییدا ئەم

ڕکابەرییە توندتر بووە، ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەکو زەنگێکی توندی ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیل بوو بۆ ئێران بۆ ئەوەی واز لە  پیتاندنی یۆرانێۆم بێنێت، ئەگەر باسی جۆری پێکهاتەی یۆرانیۆم بکەین کەوا چەکی ئەتۆمی لێ دروست دەبێت بەم شێوەیە: 

 پێکهاتەی یۆرانیۆم دوو جۆری هەیە  کە بریتین لە پۆرانیۆمی ژمارە ٢٣٥ کە یۆرانیۆمە مەترسیدارەکەیە 

و  یۆرانیۆمی ٢٣٨ کەوا یۆرانیۆمە بێ کێشەکەیە لێرەدا  ئەگەر  یۆرانیۆمی جۆری ٢٣٥ سەدا ٩٠ بێت و سەدا ٥ جۆری ٢٣٨ بێت ئەوا لێرەدا چەکی ئەتۆمی دروست دەبێت،

بۆیە لێرەدا کێشەی سەرەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران ئەوەیە کەوا ئێران دەڵێ بەرنامە ئەتۆمییەکەم بەرنامەی ئاشتیانەیە کە بەرنامەی ئاشتییانەی چەکی ئەتۆمی پێکدێت لە سەدا ٩٠ جۆری ٢٣٨ و سەدا پێنجی ٢٣٥ پێکدێت بەڵام لێرەدا ئێران  پێچەوانەکەی دەکات و کە چەکی ئەتۆمی لێ دروست دەبێت، بۆیە لێرەدا ئیسرائیل دەیەوێت بەتەواوەتی هێزی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەل و پۆ بخات  کە سەرەتا بە لاوازکردنی پڕۆکسییەکانی ئێران دەستی پێکرد دواتر بۆ لاوازکردنی ئێران، هەڵبەتە سەرەتای دەستپێکی ئەم ئاگرە لە دوای ٧ ئۆکتۆبەر دەستی پێکرد   بەرە بەرە فراوان بوو تاوەکو گەیشتە ئێران، 

ئەگەر باسی کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانە بکەین کە 

 چەند کاریگەریێکی هەیە:


کاریگەریی هێرشی ئیسرائیل بەسەر ئێران بۆ سەر عێراق:

هێرشی ئیسرائیل بەسەر ئێران تەنها ناوچەیەکی دیاری کراوی نەگرتۆتەوە بەڵکو کاریگەری فراوانی بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی هەیە، بە تایبەتی عێراق. لە ڕووی جیوپۆلیتیکی و ئابووری، عێراق نزیکترین وڵاتە بۆ هەردوو لا، کاریگەری ئەم هێرشانە بۆ سەر عێڕاقیش هەیە و پڕووشکی ئەم ئاگرە بەر عێڕاقیش دەکەوێت،

بۆیە لێرەدا پێویستە عەقڵ مەندانی عێراق زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە گرژەی ئێستادا بکەن و باڵانس و هاوسەنگی سیاسی ڕابگرێت  لە نێوان هاوپەیمانییە ناوچەییەکان ڕابگرێت لەم دۆخەدا. 

کاریگەری ناوچەیی:

بێگومان ئەم هەنگاوە نوێیەیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕێگەی ئەم هێرشەوە دەیانەوێت نەخشەیەکی نوێ لە ڕووی جیۆسیاسییەوە بۆ ناوچەکە و ڕۆژه

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP