هێشتا مۆدێلەکانی چارەسەریی تەم و مژاوییە، ئەوەی هەیە تەسلیمکردنی چەک نییە، هەنگاوێکی سیمبولیک و میدیاییە لەهەزار هەنگاوی پرۆسەی ئاشتی و سۆسیۆلۆژیای کۆمەڵگەی دیموکراتی، هێشتا زەماناتی ناوخۆیی و دەستەبەریی ئازادیەکان و دیموکراسیەتی دام و دەزگایی و مافی هیوا فەراهەم نیەو قەزیەی کورد لەبەردەم هەڕەشەدایە، پرۆسەی ئاشتی بە تونێلی عەقڵیەتی تەسکی فاشیزمی سەدویەک ساڵەی تورکیادا دەڕوات نەک بە تونێلی دانوستان و بێدەنگکردنی چەک و نمایشی ئەشکەوت و سوتانی بڕێک چەک و چۆڵ و هەڵوەشاندنەوەی پارتێکی سیاسیی، کە هێشتا ڕەهەندەکانی نادیارن، تەڤگەری کورد لە باکور ڕاستە چۆتە ناو قۆناغێکی تر لە تێکۆشانی مەدەنی، بەڵام دەستی بۆ تەوقەی ئەهریمەن درێژکردوەو هێشتا لەناو شۆکێکی گەورەدایە، دایکانی ئاشتی بەلەچکی سپی و دڵی پڕلەحەسرەتەوە بەگومانن لەم دۆخە،کە ئایندەکەی ڕوون نیەو نازانن بگرین یان پێبکەنن، نیگەران بن یان هەڵپەڕن چونکە پاڕادایمەکە یەکلایەنەیە لەجاسەنە، گورگەبۆرەکانی دەوڵەتی قووڵ شتێکی تر دەڵێن.
تا کاتی هەڵوەشاندنەوەو كۆتایهاتنی تێزی یەك نەژادیی و یەکڕەنگیی ڕەها بۆ توركیا دروست نەبێ كە ١٠٢ ساڵ لەمەوبەر مستەفا كەمال ئەتاتورك رەنگرێژی كرد مەحاڵە ئاشتی و گفتوگۆی ئەو دوو ڕوانگەیە، گورگی بۆری ئەنکەرەو هەڵۆی بەرزی #بانگی_حەقی_جاسەنە.