دواین هەواڵ

لەعێراقدا حیزبی بەهێزو پیاوی بەهێز یەک دوو کەسن

‌ئاسۆ عەبدوللەتیف

پێش 2 هەفتە

لەعێراقدا حیزبی بەهێزو پیاوی بەهێز یەک دوو کەسن زۆرنین، بۆیە ئەم دۆخە ئاڵۆزەی هەرێم_بەغداد، بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ئایندەیەو فشارو زاهیرەی سەوتی و هاش و هوشی میدیاییە، ئینجا لە عێراقدا، دەبێ حیزبی دوو ستراتیژی سەرەکی بیت بۆ مانەوەو دەستشکانەوەو شاخگیرکردن، دەبێ حیزبی مێژووکردو حیزبی سەرمایە بی، دەبێ بە دووجۆریش پیاوی سیاسەت بی، پیاوی ناو تەحەدیاتەکان و پیاوی دەنگدەران و هەڵبژاردن و کورسی ناو پەڕلەمان بی، میلیشیاگەریی و هەڕەشە هیچ قیمەتێکی نیەو نەماوە.

جا ئەم محەمەد شیاع سودانییە کە بەپشتیوانی کورد بوویە سەرۆک وەزیر هیچ یەک لەو هێزو ستراتیژانەی نییە، نەحیزبی بەهێزی هەیەو نەجەماوەرو کورسی و نەکاریزما، بۆیە ترسی نییە بۆ کوردو ئایندە، لە عێراقدا تەنها نوری مالیکی و موقتەدا سەدر پیاوی هێزو مانۆڕو سیاسەت و ستراتیژیی دوورمەودان، هەمان کات پیاوی هەڵبژاردن و کورسین، بۆیە کورد دەبێ تەنها لەگەڵ ئەو دوو تەڕەفە بکەوێتە مامەڵەو گفتووگۆ، ئەوانی تری وەک سودانی و خەزعەلی و حەلبوسی و عەبادی گیای بەهارەن، هیچ ئەرزشێکی مانەوەیان نییە، پیاوی مانۆڕو تەکنیک و ستراتیژو قوڵایی ناو کایەکانی سیاسەت نین، ئەم دۆخە بۆ کورد سەختە بەس مەترسیدارنیە بۆیە کورد پاشەکشەناکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP