هەرێم نیوز
ئینزۆ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا بەڵێنی بە جێرمیاس داوە کە لە یەکەم گەشتیدا بۆ ئەرجەنتین چاوی پێی بکەوێت.
بەگوێرەی تایک سپۆرت؛ منداڵێک بە ناوی جێرمیاس کە ماوەیەک لەمەوبەر تووشی شێرپەنجە بووە، هاندەری ڕیڤەر پلێتی ئەرجەنتین و ئێنزۆ فێرناندێزە. ئینزۆ ئاگاداری گرنگیدانی منداڵە نەخۆشەکە بوو درێسێکی بە واژۆی خۆی بۆ نارد و لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بەڵێنی پێدا کە کاتێک گەشت دەکات بۆ ئەرجەنتین یەکتر ببینن.
دوێنێ ئێنزۆ بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد و لە نزیکەوە جێرمیاس بینی و منداڵەکەی لە باوەش گرت و سۆزی خۆی بۆ دەربڕی.
جێرماس بە ئینزۆی وت لەبەرامبەر ئەم گرنگی پێدانەدات هەستەکەم ئازارەکانم کەم بوەتەوە.
ئینزۆ فیرنادزی بە گرێبەستێکی گران بەها و بەبڕی 107 ملیۆن پاوەند لە یانەی بنفیکاوە ڕوویکردە یانەی چڵسی ئینگلیزی ،ئینزۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ پاڵەوانی مۆندیالی 2022 مۆندیالی قەتەربوون.