هەرێم نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، خۆرئاوا ساختەکاری دەکات لە ریزبەندی باشترین زانکۆکانی جیهاندا بەمەبەستی راکێشانی عەقڵە زیرەکەکان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوە بۆلای خۆی.
سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی روسیا لە میانی وتارێکیدا کە لە كۆڕبهندی ئابووری وڵاتهكهیدا پێشکەشیکرد رایگەیاند، "خۆرئاوا شێوازی نوێی داگیرکاری لە بواری پەروەردە و زانستدا دەگرێتەبەر و لە ریزبەندی باشترین زانکۆکاندا ساختەکاری دەکات ئەویش بە ئامانجی راكێشانی گهنجانی بههرهمهند له وڵاتانی ئاسیا و ئهفریقاوە".
ناریشکین لە وتارەکەیدا وتوشیەتی، "پێویستە سیستمێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی جیهان دابنرێت کە تێیدا رێز لە هەموو وڵاتان بگیرێت".
سەرچاوە: RT