پارێزگاری سلێمانی
ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا لەماوەی ٣٠ ساڵدا سلێمانی
دەبێتە یەکەم پارێزگا لەنێوان ساڵی ۲٠۲٠و سەرەتای ۲٠۲۱دا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێ، بەهەوڵی
مکوڕانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کورستان
و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و
شارەوانییەکانی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و فەرمانگا
پەیوەندیدارەکانی تر لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و بەدەستپێشخەریی و بەشداریی کەرتی
تایبەتی نیشتمانیی و وەبەرهێن و سەرمایەگوزارە نیشتمانییەکان؛ لە ماوەی یەک ساڵی
ڕابردودا بڕی ملیارێک و ٤٧ ملیۆن دۆلار لەڕێی ٣٤ پڕۆژەوە لەسنوری پارێزگای
سلێمانیدا خراوەتەگەڕ.
حەروەها دەشڵێتم بەم
بڕە بۆ یەکەمجارە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا دەگاتە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی
کوردستان، ئەم هەوڵانە هەوڵێکی بەرنامە بۆدانراوی شیاوانەیە بۆ بوژاندنەوەی
ئابوریی و سەرمایەگوزاریی و بوژاندنەوەی بازاڕو نەچونەدەرەوەی دراوی قورس و
بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵیی و دروستکردنی هەزاران دەرفەتی کار، کە هەموو ئەمانە
بەرهەمی ئارامیی و سەقامگیریی و پلانی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی
خۆجێیی سلێمانییە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و قۆرخکاریی و، دروستکردنی زەمینەیەکی شیاوی
شەفاف و دادپەروەرانە لەم بوارە ستراتیژییە هەستیارو بەهادارەدا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر زەوەشی وتووە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی لە
خەڵک و پارێزگای سلێمانی دەکەین و سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە پێشەوە
ئاماژەمان بۆ ڕۆڵ و هەوڵ و بڕیاری شیاوانەیان کردووە.
ئەوەشی وتووە، لە دوای ئازادییە تایبەتیی و گشتیی و مێدیایی
و سیاسییەکان و ڕۆشنبیریی و کرانەوەی کۆمەڵایەتیی و بەشداریی کارایانە و شایانانەی
ژنان و ئاسایشی گشتیی و هونەرو وەرزش و داهێنانی ئەدەبیی و پەروەردەو تەندروستیی و
شارەوانیی و ژینگەو سەوزایی و چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک و وزەنوێکان و غازی
سروشتیی و ژمارەی دەروازە سنورییەکان و یەکە کارگێڕییەکان و کشتوکاڵ و پیشەسازیی و
فراوانبونی مرۆیی و شارنشینیی و شارەوانیی و نیشتەجێبوون و بوژاندنەوەی گوندەکان و
چالاکییە مەدەنیی و ڕۆشنبیریی و هونەرییەکان و گەشتیاریی و پێکەوەژیان و
ئیدارەدانی شیاوی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناو، و کەمترین ڕێژەی نەخوێندەوایی و
هەژاریی و بێکاریی.
لەکۆتایدا پارێزگاری
سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە بواری سەرمایەگوزاریی نیشتمانیی و پڕۆژەکانی
وەبەرهێنانیشدا؛ گەیشتە پلەی یەکەم.