هەرێم نیوز
ئەندامێكی لیژنەی
دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (26-4-2021) حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی
دووەمی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی نارده پەرلەمانی کوردستان.
وەیسی سەعید، ئەندامی
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی
کوردستان راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانکرد".
پێشتر ھێمن ھەورامی،
جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە میدیاکانی راگەیاند، راپۆرتی دووەم جیاوازە لە راپۆرتی یەکەم
و زیاتر داتا و زانیاری لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکە لهخۆدهگرێت.
بڕیاریشە دوای گەیشتنی
بە دەستەی سەرۆکایەتی، بدرێتە لیژنە تایبەتمەندیەکان و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان
و لیژنەی داراییش راپۆرتی لەسەر ئاماده دەکات و حکومەت و پەرلەمانیش تاووتوێی راپۆرتەکە
بکەن.
یاسای چاکسازی لە
مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا،
بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە موچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی
فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت.
یاسای چاكسازی لە
19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان پەسەندکرا و رۆژی 03-02-2020 لەلایەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا.
لە سەرەتای مانگی7ی
ساڵی رابردوو یاساكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. لە 01-07-2020 یەکەمین راپۆرتی
چاکسازیی درایە پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بڕیاریداوە هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك
لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی كوردستان و دیوانی چاودێری
دارایی.