دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 08/06/2021

نەخۆشیە سێکسیەکان

نەخۆشیە سێکسیەکان ئەو نەخۆشیانەن کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی پەیوەندی سێکسیەوە توشی ئینسانەکان دەبن. هۆکارەکانیشیان: کۆمەڵێک بەکتریاو ڤایرۆس و زیندەوەرەسەرەتاییەکانن ( protozoa)، ئەونەخۆشیانەش بریتین لە: کلامودیا (Chlamydia)، كۆندولۆمە (condyloma)، ئاگرەی ئەندامی زاوزێ: جێنیتاڵ هێرپس (genital herpes)، سفلس (syphilis)، گۆنۆریا (gonorrhea)، مایکۆپلازمە جێنیتاڵ (Genital Mycoplasma )، توشبونی HIV (Human immunodeficiency virus )کە ئەبێتە هۆی ئایدز (AIDS)، هەندێک جارهەوکردنی جگەر جۆری (hepatitis .

چۆن نەخۆشیە سێکسیەکان دەگوێزرێنەوە:

١. لە ڕێگەی خۆێنەوە: لەکاتێکدا برینداری ڕوپٶشی ئەندامی مێینە یان بریناری پێستی ئەندامی نێرینە کە بەریەک دەکەون.

٢. هەروەها گواستنەوەی نەخٶشیەکە لە ڕێگەی چۆنیەتی سێکسەکەوە لە ڕەحمەوە یان کۆمەوە یان دەمەوە (کە روپۆشی دەم زۆربەی کات بریناری تیایە)، گرنگە بزانین بریناریەکە بە چاو نابینرێت، خانەیەک بۆ چەند خانەیەک بریناربێت نەخۆشیەکە دەگوێزرێتەوە کە هەرگیز بە چاو نەبینرێت!.

٣. لەڕێگەی بەکارهێنانی کحول و مادەهۆشبەرەکانەوە مەترسی توشبون زۆر بەم نەخۆشیە زۆرە. ٤. نەخۆشیەکە ناگوێزرێتەوە لەڕێگەی: ئاوی مەلەکردنەوە، تەختەی حەمامی بوخارەوە (ساونا)، قەراغی ئاودەستەوە کەلەسەری دادانیشین، ئاودەستی غەربی، باوەشکردن، ماچکردن، دەست لێدان.

خٶپاراستن:

١. دوورکەوتنەوە لە فرە سێکسی، واتا دورکەوتنەوە لە سێکس کردن لەگەڵ کەسانی تر.

٢. بەکارهێنانی کۆندۆم هی پیاوان یان ژنان ، لەکاتی سێکس کردندا زۆرگرنگە.

٣. خاڵێک کە زۆرگرنگە، هەرگیز ڕووی دەرەوەی ئینسانەکە شەرت نیە بۆ زانینی ئەوەی کەسەکە توش بووە و هەڵگری میکرۆبەکەیە، ڕەنگە کەسەکە زۆر سپۆرت و پاکوتەمیزو بۆن خۆش بێت، هەرگیز نەبیت متمانە بکرێت بە ڕوالەت، بە بێ بەڵگەی زانستی پزیشکی. بۆ نمونە ئەگەر کەسەکە توش بوبیت لەوانەیە پاش ماوەیەکی دوورودرێژ نیشانەکانی (HIV) واتا قۆناغی پێش ئایدز دەربکەوێت.

پاشان ئەگەر کەسەکە توش بوبێت پاش ٣ مانگ دوای توشبون ئەوسا لە فەحسی موختەبەردا دەردەکەێت! تکایە با وریابین. لێرە کەسانی هۆشیار، بۆ نمونە کە دووکەس ئەیانەوێت پێکەوە بژین لانی کەم پاش ٣ مانگ هەر یەکەیان هەموفەحسە جنسیەکان دەکەن ئەوسا پێکەوە ئەژین یان زەواج ئەکەن. نیشانەکان و پشکنینی موختەبەری و چارەسەری : هەموو نیشانەکانی نەخۆشی سێکسی لەسەرەتادا بێ نیشانەن، ئەگەر بچوکترین گومان دروست بێت ئەبیت فەحس بکەیت. نیشانەکانی هەر نەخۆشیەکی سێکسی جیاوازە .

نیشانەکان بەگشتی بریتین:

کزانەوە لەکاتی میزکردن یان زەحمەتی میزکردن، ئازاری خواروی سک هتد. وەک نیشانەکانی هەوکردنی بۆری میزومیزەڵدان ئەمە گومانی (كلامودیایە) کە هۆکارەکەی بەکتریایەو چارەسەری هەیە، گەر چارەسەر نەکرێت لەداهاتودا ڕەنگە توشی نەزۆکی ببێت.

هەروەها نیشانەی نەخۆشیەکانی تر: نەزیفی شلەیەکی خەست لە ڕەحمەوە یان زەکەرەوە، لەگەڵ خوران و کزانەوە، یان بڵق وزیپکە یان بریناری لەئەندامی زاوزێ وئازاری خواروی سک ، دەبێت بجیتە لای دکتۆر بەپێی نیشانەکان فەحسی موختەبەر دەری دەخات کام نەخۆشیە؟ نەخۆشیەکانی بەهۆی بەکتریاوە بێت چارەسەری هەیە، بەڵام ڤایرۆسیەکان چارەسەری زەحمەتە یان هەر نیە.

نیشانەکانی نەخۆشی (HIV infections) قۆناعی سەرەتای (AIDS) : سەرەتای نەخۆشیەکە نیشانەکانی ٢ بۆ ٦ هەفتە دەردەکەوێت ( لە دووکەسدا کەسێک یان لە ٣ کەسدا کەسێک) دەرئەکەوێت، ئەمانەیە:

تا، هەوکردنی جومگەکان، بریناری بە ئازاری ناوو دەم، سەرێشەی بەردەوام، لیمفەگرێکان ئەستوردەبن، بڵق هاتن لە دەوروبەرسەر، بەشی سەرەوەی لەش لەگەڵ دەست و بەری پێ، ئازاری جومگە وسکچون هتد.

نیشانەکان لە هەمو کەسێکدا وەک یەک نین. نیشانەکان پاش مانگێک نامێنێ لە قۆناغی (HIV) ی سەرەتادا، پاشان بۆ چەند ساڵێک قۆناغی بێ نیشانەیە.

بۆ فەحسی نەخۆشی (HIV) لەخوێنەوە وەردەگیرێت بۆپشکنینی دژە تەنی (HIV) واتا (HIV-AgAb) ٢ بۆ ٤ هەفتە پاش دەرکەوتنی نیشانەکانی تا تێپەڕبوونی ٣ مانگ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP