دواین هەواڵ

جیهان‌

 14/06/2021

ئەردۆگان ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ جۆبایدن، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کۆبونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ بایدن ئەنجامداوە و تێیدا بڕیاری چارەسەرکردنی زۆر کێشەیان داوە.

لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا كۆبۆوە و لەدوای كۆبونەوەكەش رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک كۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی هەمو کێشە هەڵپەسێردراوەکان رێککەوتون.

وتیشی، لەبارەی دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆمان کردوە، ئەوانیش بابەتی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400)لەروسیا و هەڵپەساردنی بەرنامەی فڕۆکەی (F-35)-ی ئەمریکی.

دەشڵێت:" لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا نیگەرانییەکانمان خستە بەردەستی لایەنی بەرامبەر."

هاوكات جۆبایدنیش كۆبونەوەكەی لەگەڵ ئەردۆگان بە زۆر باش و بونیادنەرانەناو برد



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP