هەرێم
نیوز
سه‌رۆکى
یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ڕایگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى له ده‌روازه
سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به رابردو زیادی کردوه و وه‌ک یه‌کێتى
هاورده‌و ناردنکاران له پلانماندایه که کارخانه‌ى تایبه‌ت به به‌رهه‌مه
ناوخۆیییه‌کان دابمه‌زرێنین .
مسته‌فا
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان،
ئەمڕۆ چوارشەممە، به ماڵپه‌ڕى رەسمی ڕاگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى له ده‌روازه
سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به رابردو زیادی کردوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه
ئێستا له هه‌رکاتێکى دیکه زیاتر بازرگانان و سه‌رمایه‌گوزاران له ناوخۆى
کوردستان ڕو ده‌که‌نه نوێککرنه‌وه‌ى مۆڵەته‌کانیان که پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوو.
دەشڵێت:
"ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى که دێنه هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى ده‌روازه فه‌رمییه‌کانه‌وه
که چوار ده‌روازى سه‌ره‌کین، بریتین له: ده‌رمان، کەلوپەلی بیناسازی، خۆراک،
پۆشاک و جلوبه‌رگ، ئامێره کاره‌باییه‌کان و بابه‌تى کشتوکاڵ و ڤێتەرنه‌ری."
ئاشکراشى
کرد، "وه‌ک یه‌کێتى هاورده‌و ناردنکاران له پلانیاندایه که کارخانه‌ى
تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ناوخۆیییه‌کان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها پشت به به‌رهه‌مى
هاورده نه‌به‌سترێت، به‌تایبه‌ت بابه‌ته خۆراکییه‌کان که ئێستا به‌خۆشحاڵییەوه
زۆربه‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان له پێداویستیى ناوخۆ زیاتره‌و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکى
باشه، وه‌به‌رهێنانى تێدا بکرێت".
سه‌رۆکى
یه‌کێتیى هاورده‌و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ئەوەشی خستەڕو"ئه‌نجومه‌نى
باڵاى ئابوریى هه‌رێم هه‌نگاوى باشی ناوه، به‌ڵام شتێک که گرنگەو پێویسته باس
بکرێت ده‌بێت کارئاسانى زیاتر بۆ کارگه‌و کارخانه‌کان بکرێت، به‌تایبەت له وه‌رگرتنى
باج و ڕسومات و که‌مکرنه‌وه‌ى کرێى کاره‌باو خزمه‌تگوزارییه‌کان و، گرنگیشه هه‌نگاوى
کرده‌یى له‌م بابه‌ته بنرێت، چونکه ته‌نانه‌ت ده‌بێته هانده‌رێکى باش بۆ که‌وتنه‌وه
کارى ئه‌و کارگانه‌یشى که به هه‌رهۆیه‌ک لە پێشتر داخرابون."