هەرێم نیوز
هه‌واڵگری عێراق، ئاشکرایکرد، له هه‌شت شوێن، ده‌ستیان به‌سه‌ر 26 تانكه‌ردا گرتووه و ملیۆنێك لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دەزگای هه‌واڵگری عێراق، له راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و بڕه له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به شێوه‌ی نایاسایی براوه و تۆمه‌تباره‌كان ویستوویانه له بازاڕی ره‌ش ساغی بكه‌نه‌وه.
باسی لەوەش کردووە، پرۆسه‌كه له سنووری پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌ینه‌وا، زیقار، به‌سره و كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چووه.
ئەوەش هاتووە، وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه بۆ كاروباری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیتیحادی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان كردووه، كه سه‌رقاڵی به تاڵان بردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتن.