هەرێم نیوز
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کردووە: دانی ئەلڤێس ئێستا مانی لە خواردن گرتووە لەو زیندان، چونکە هاوسەرەکەی داوای جیابوونەوەی کردووە.
دانی ئەلڤێس، ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی تەمەن 39 ساڵ، دوای ئەوەی لە 20ی 1ی ئەمساڵ دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی لە یانەیەکی شەوانە دەستدرێژی کردە سەر ژنێک.
جوانا سانزی هاوسەری لەم دواییانەدا داوای جیابوونەوەی کرد و بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی کواترۆی ئیسپانیا، ئەلڤێس لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە.
دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەم بابەتەی بۆ باسکرد، ئەلڤێس بەتەواوی تێك شکاوەو زۆر دەمارگیر بوو و چەند ڕۆژێکە بەهیچ شێوەیەک خواردنی نەخوارد.
ئەلڤێس سەرەتا هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە، بەڵام دواتر لە دانیشتنی دادگادا ئیفادەی خۆی بۆ دادوەر گۆڕی و دانی بەوەدا ناوە كە هەموو ئەو شتانەی لە نێوانیاندا ڕوویانداوە بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە.
دوای بیستنی ئەم قسانە، سەنس وێنە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئەلڤێس لە پەیجی تایبەتی خۆی سڕیەوە. ئەو کچە کە لە ساڵی ٢٠١٧ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلڤێس کردووە، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هەواڵانە نەداوە.
هەروەها ئەلڤێس دوای دەستگیرکردنی لە یانەی ئونام پوماس دەرکرا.