هەرێم نیوز
سه‌رتاشه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، كه ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌وكاره ده‌كات، كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی داد و گه‌شه‌پێدان راگه‌یاند، كه بڕیاره له 14 ئایاری ئەمساڵ به‌ڕێوه بچێت.
مومتاز ئەرسەلان، سەرۆکی سەرتاشەکانی پەرلەمانی تورکیا، دەڵێت: "من لە دڵی سیاسەتدام، چونکە من سەرتاشی پەرلەمانم".
سه‌رتاشه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا گوتیشی: "من ئێستا بڕیاری خۆمداوه و نابێت كه‌س گومانی هه‌بێت له‌وه‌ی من نوێنه‌رایه‌تی پارته‌كه‌م و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به باشترین شێوه ده‌كه‌م، من سوودم ده‌بێت".
سەبارەت بە بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی، ئەرسه‌لان جەختی لەوە کردەوە، "خاوەن سەرتاشخانەکان رووبەڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە، جا وه‌ستا بن یان کرێکاری رۆژانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک دەگاتە پەرلەمان، هەموو کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیان دەکات.
سه‌رتاشه‌كه‌ی په‌رله‌مان روونیشی كرده‌وه، لە ساڵی 1984 لە پارتی "خۆشگوزەرانی" دەستی بە کاری سیاسی کردووە و دەڵێت: ژیانی سیاسیشم بەردەوامە، سیاسەت کۆتایی نایەت، چونکە من سەرتاشم.
مومتاز ئەرسەلان، له كاتی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌ستی له‌كاری سه‌رتاشی كێشایه‌وه و راشیگه‌یاند، لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە کارەکانی کردوە، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2003ـەوه وەک سەرتاشێک لە پەرلەمان كارده‌كات. ده‌شڵێت: ریش تاشی بۆ کۆمەڵەیەکی گەورەی سیاسەتمەدارانی تورکیا کردووە، لەوانە: سلێمان دەمیرل، بولێنت ئه‌جاوید، نه‌جمه‌دین ئەرباکان و چەندین کەسایەتی سیاسی.