دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان: سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە

هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: وڵاتەکەی هەنگاو بەرەو ئامانجەکەی دەنێت، كە خۆی لە تورکیایەکی دوور لە تیرۆردا دەبینێتەوەو، بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبێت و حكومە پێشوەختەكان تێكدەشکێنێت.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت دوای کۆبونەوەی حکومەتی تورکیا لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە ئەنكەرەی پایتەخت.

لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەكرد: تورکیا راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە بڕیارێکی گرنگ دەزانێت لە ڕووی بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات و، ئاشتی ناوچەیی و، برایەتی هەمیشەیی رۆڵەكانی کۆماری تورکیا.

وتیشی: بە چوونە دەرەوەی تیرۆر و توندوتیژی لە هاوکێشەکەدا، دەرگاکانی سەردەمێکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا دەکرێتەوە، دیارترینیان، بەهێزکردنی توانا دیموکراسیەکانە بۆ کاری سیاسی.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و دانانی چەک، ئەو رۆژانە كۆتاییانهات کە خێزانەکان رۆژانە هەواڵی ماڵوێرانکەریان پێدەگەیشت، بۆ ماوەی ساڵانێكی درێژ.

دەشڵێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەمەلایەنە و گشتگیر دەزانین، کە هەموو لقەکانی ئەو رێکخراوە لە سوریا و باکوری عێراق و ئەوروپا دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP