هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شتگەلێکی زۆر باش لەبارەی ئێرانەوە ڕوودەدەن، دەشڵێت، ئێمە دەمانەوێت ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەند، بەختەوەر و گەورە بێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دوای چوارەمین خولی دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران "زیرەکانە" دانوستان دەکات و هەڵسوکەوتەکانیان "زۆر ژیرانەیە".
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: شتگەلێکی زۆر باش لەبارەی ئێرانەوە ڕوودەدەن.
ڕاشیگەیاند: ئێمە دەمانەوێت ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەند، بەختەوەر و گەورە بێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ترەمپ وتی، "ئەوە زۆر سادەیە، پێموایە ئەوان تێگەیشتوون کە من جدیم و تا ئێستا ڕەفتارەکانیان ئاقڵانە بووە."
یەکشەممە 11ی 5ی 2025 ، عەباس عێراقچی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چوارەمین خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆتایی هات.
هەردوو شاند لە بارەی پرسی ئەتۆمی تاران و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران گفتوگۆیان كرد