دواین هەواڵ

وەرزش‌

 17/05/2023

جۆن سینا دان بەوەدائەنێت جەستەی وەک جاران نەماوە

هەرێم نیوز

 جۆن سینا توانی ناوێکی گەورە بۆ خۆی دروست بکات بەهۆی ماندووبوونی لە هەموو بوارێکدا کە هەنگاوی بۆ ناوە.

لە زۆرانبازێکی پیشەگەرەوە بۆ ئەکتەرێکی گەورە، لە ژیانیدا ڕێگایەکی دوور و درێژی  ڕۆیشتووە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە چەندین ئاراستەی جیاوازدا گەشەی کردووە.  جا چ لە بواری ناوبانگ و سامان و دۆست یان کەسایەتی و گەشەی کەسایەتیدا بێت ،سەرەڕای هەموو ئەم پێشهاتانە، ئەم زۆرانبازە ئەکتەرە لە ژیانیدا گەیشتووەتە خاڵێک کە دەبێت پیشەیەک هەڵبژێرێت بەسەر پیشەیەکی دیکەدا. ڕەنگە دواجار سینا ئامادەبێت WWE جێبهێڵێت و کات و وزەی خۆی بۆ نواندن تەرخان بکات.  ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت ئەم ئەکتەرە لە جیهانی زۆرانبازی خانەنشین بێت.

جۆن سینا دان بەوەدا دەنێت کە باری جەستەیی تەواو جیاوازە لەو کاتەی کە وەک یاریزانێکی فول تایم وازی لە زۆرانبازی هێنا.  هەرچەندە ئەم ساڵانەی زۆرانبازی بە دڵنیاییەوە لە ڕووی داراییەوە شایانی هەوڵدان بووە، بەڵام هێشتا پێی وایە ئێستا کاتی ئەوە نییە بەردەوام بێت لە گەشتەکەی لە جیهانی زۆرانبازیدا.

 دەوترێت ساڵانێک لەمەوبەر مەشخەڵەکەم بۆ ڕۆمان گواستەوە، بێ گومان ئەو یەکەم ڕووخساری کۆمپانیاکەنیە.  هەوڵمدا هەموو شتێک لە توانامدا بیکەم و کاتێک کردم موعجیزە نەبوو، بەڵام دەستکەوتەکەم بەڵگەی ماندووبوونم بوو. بەڵام خۆزگەدەخوازم هەموو ڕۆژێک لەوێ بوومایە.  ئیتر جەستەم ناتوانێت ئەو کارە بکات و نامەوێت ئەدایەکی خراپ پێشکەشی بینەرەکانم بکەم.

 لە قسەکانی جۆن سینا، وا دیارە ئەگەر ئۆفەرێکیشی بۆ بگەڕێتەوە بۆ جیهانی زۆرانبازی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕەتی دەکاتەوە.

لەفارسیەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP