دواین هەواڵ

وەرزش‌

 25/05/2023

ڕۆناڵدۆ دەبێتە گەورەترین میوان لە مێژووی پاڵەوانیەتی WWE

هەرێم نیوز 

دەرکەوتنی کەسایەتییە ناودارەکان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی WWE لە مێژە باو بووە.  ئارنۆڵد شوارزنەگەر و مایک تایسۆن و شاکیل ئۆنیڵ و واین ڕۆنی و ئۆزی ئۆسبۆرن و چەندین کەسی تر مێژوویەکیان هەیە لە بەشداریکردن لە نمایشەکانی ئەم کۆمپانیایە، بەڵام لەم دواییانەدا دەنگۆی میوانداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە ڕەنگە گەورەترین میوانی مێژووی WWE بێت، ئەم دەنگۆیە لەناو هاندەران بڵاوبوەتەوە.

پاڵەوانیەتیەکە بەجۆرێکە ئەکرێت هەموو شتێک تێدا ڕوبدات کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی نەسری سعودیە، بەم دواییە لەخولی سعودی کارتێکی زەردی لەلایەن ناوبژیوانەوە پێدرا، دوای ئەوەی هەڵەیەکی کرد کە زۆر هاوشێوەی یاریزانە زۆران بازەکان بوو ،ڕاستەوخو دەنگۆیەکی زۆر لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرایەوە  بەو بابەتەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەچێتە WWE. ئەو کاتەی هەمووان توشی سەرسوڕمانی  عەلی ئەلجەهانی، جێگری سەرۆکی WWE لە سعودیە، لەتویتێکدا هەواڵی ئامادەبونی ئەستێرە پورتوگالییەکەی بڵاوکردەوە لە چالاکییەکانی شەوی پاڵەوانەکان، کە لە شاری جددەی سعودییە بەڕێوەدەچێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە کەسایەتییە ناودارە گەورەکانی وەک سنۆپ دۆگ و باد بەنی و لۆگان پاول لەم دواییانەدا بەشدارییان لە ڕووداوەکانی WWE کردووە، دەرکەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش ئەگەری هەیە.  تا ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی نەکراوە، بەڵام جەنجاڵییەکی زۆر لەنێو هەندێک لە هەوادارانیدا هەیە.  شەوی پاڵەوانانی PPV 2023 ڕۆژی شەممە ٦ی حوزەیران لەلایەن شاری جددە لە سعودیە میوانداری دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP