دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی هەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، سبەی دووشەممە، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی ئەو هەوڵانە كۆدەبێتەوە كە لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ هەمواركردنەوەی چەند ماددەیەكی پرۆژەیاسای بودجە نراوە.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكەی سبەی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەردوو ماددەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق كە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو لەلایەن لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵی هەمواركردنەوەیان دراوە.

هەردوو ماددەكە لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتنەكەی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق كراون، بەڵام ژمارەیەك لە شۆڤێنییەكانی عێراق بە هاوكاریی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی هەمواركردنەوەی دەدەن، بەجۆرێك كە ئەگەر بەو شێوەی ئەوان دەیانەوێت هەموار بكرێتەوە، زیانێكی یەكجار زۆر بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP