هەرێم نیوز
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له سبه‌ینێ دووشه‌ممه، كامێركانی چاودێری تیژڕه‌وی ناسراو به خاڵ بۆ خاڵ ده‌كه‌ونه‌كار شۆفێری سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی تیایدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، دوای كه‌وتنه‌كاری كامێراكانی چاودێری تیژڕه‌وی ناسراو به‌خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌ی تێست، له‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه 29ی ئایاری 2023ه‌وه، كاتژمێر 8:00ی سه‌رله‌به‌یانی له‌هه‌ردوو رێگه‌ی (سلێمانی- دوكان)، كامێرا‌كان تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل تۆمار ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: "به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 79ی ساڵی 2016، شۆفێری سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت".
داواش له شۆفێران ده‌كات پابه‌ندبن به‌و خێراییه‌ی له رێگه‌كه دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری سزا نه‌بنه‌وه.