دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

رۆژنامەی سەباح: لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كارەكانی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت

هەرێم نیوز

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كارەكانی تا كاتێكی نادیار راگرت، بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی لێژنەكە نایاسایی بووە.

رۆژنامەی (الصباح)ی سەر بە حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد، لەسەر داوای شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كارەكانی راگرتووە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ژمارەی ئەندامانی لێژنەكە 24 كەسە، لە كاتێكدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، پێویستە ژمارەیان لە 23 كەس زیاتر نەبێت. 

لەمبارەیەوە سەعد عەواد، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەكەی راگەیاندووە، نووسراوەكەی شاخەوان عەبدوڵایان پێگەیشتووە و كارەكانیان راگیراوە. 

باسیشی لەوە كردووە كە ئەوان كارەكانی خۆیان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق تاڕادەیەك تەواو كردووە و نزیك بوون لەوەی كە یاداشتی كۆتایی خۆیان لەبارەی یاسای بودجە رەوانەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP