دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16/09/2023

یانەکانی پریمەرلیگ خاوەنی زۆرترین پێکهاتەی گرانبەهان

هەرێم نیوز

لە نێو هەموو یانەکانی جیهان، مانچستەر یونایتد زۆرترین پارەی خەرج کردووە بۆ پێکهێنانی تیپی ئێستای.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، سەنتەری توێژینەوەی وەرزشی نێودەوڵەتی (CIES) پشکنینی تێچووی پێکهاتەی یانە جیاوازەکانی کردووە بۆ پێکهێنانی پێکهاتەی ئێستایان، کە تیایدا مانچستەر یونایتد بە 991.7 ملیۆن پاوەند لە پێشەنگی لیستەکەدا بووە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە جیاوازییەکی کەم لە پلەی دووەمدایە بە بەراورد بە شەیتانە سوورەکان و 977.9 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە،هەروەها مان سیتی پاڵەوانی خولی ئینگلیزی وەرزی ڕابردوو بە 898.5 ملیۆن پاوەند لە پلەی سێیەمدایە.

لە ڕیزبەندی پێکهاتەی 10 گرانترین یانەی جیهان 8 یانەی پرێمەرلیگی ئینگلیزین و تەنها پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید دوو یانەی دەرەوەی پریمەرلیگن لەم لیستەدا. شایەنی باسە لە ڕیزبەندییەکەدا هیچ یانەیەکی خولەکانی وەکو ئیتاڵی و ئەڵمانی نابینرێت بەڵام سێ یانەی ئینگلیزی پێشەوەی لیستەکەیان گرتوه.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP