دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2023

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) کرد کە لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا .
جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP