دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

وادەی ناردنی موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت تابتوانرێت لەم ھەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت. 

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داھاتوودا بەغداد موچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت تا ئەو کێشەیەش نەمێنێت و بتوانرێت لەم ھەفتەیەدا موچە دابەش بکرێت.

باسی لەوەشکرد، تائێستا تێڕوانینی جیاواز ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغداد لەبارەی ئەو بانکانەی لە رێگەیانەوە موچە بە بانکی دەکرێت، بەڵام سودانی پێی راگەیاندوون، کە جۆرێک لە یەک نزیکبوونەوە ھەیە و کاردەکرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش ئاوات شێخ جەناب ، وەزیری دارایی و ئابووری، رایگەیاند، کە وەزارەتەکەی، داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی 2024 بە بڕی ( 949,813,146,170) ملیار دینار.

بەڵام، تاوەکو ئێستا وەزارەتی داریی عێراق بڕی 600 ملیار دیناری ناردووە کە رێژەی 63%ی کۆی پارەی مووچەی ناردووە، موچە چەند وەزارەتێک ماوە بنێردرێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP