هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەگەڕا، لەئەنجامدا سێ خوێندکاری پەیمانگای شەقڵاوە سووتان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024، ئەحمەد عەلی جبوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئەنبار لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ڕومادی لە ناوچەی حامزی سەربە پارێزگای ئەنبار ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بە چوار سەرنشینەوە وەگەڕا و دواتر گڕی گرتووە.
ڕوونیشیکردەوە، سێ خوێندکار كە خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوەبوون سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی بریندار بووە.