دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/12/2024

کارتی زانیاری گۆڕانی بەسەردا دێت

هەرێم نیوز

42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی لە عێراق دەرهێندراون و سەرەتای ساڵی نوێش کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشمانییەوە دەبەسترێتەوە.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا 42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی دەرهێندراون. 93٪ی عێراقییەکان لە کارتی نیشتمانی تۆمارکراون.

وتیشی: 38 فەرمانگەیان لە نێوخۆی عێراق و 7 ناوەندیان لە دەرەوەی وڵات هەیە، چەندین ناوەندی دیکە لە دەرەوەی وڵات دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشتمانییەوە دەبەسترێتەوە .

ئەو کارتە دەبێتە جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی )، 20 نهێنی كەسی هەر تاکێک لەخۆدەگرێت و‌ ساختەكردنی ئەستەمە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP