هەرێم نیوز
به نووسراوێك كۆی چالاكی و بڵاوكراوه‌كانی ڕه‌وتی مه‌دخه‌لیه‌ت له سه‌رتاسه‌ری عێراق قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی كۆی چالاكییه‌كانی ڕه‌وتی مه‌دخه‌لییه‌تی قه‌ده‌غه كرد و له نووسراوه‌كه هاتووه، جوڵانه‌وه‌ی ڕه‌وتی توندڕه‌وی مه‌دخه‌لییه‌ت، ڕێككاری یاساییان له دژ ده‌گیرێته به‌ر، ڕێگه نادرێت چیتر بیروباوه‌ڕییان بڵاوبكه‌نه‌وه و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
له به‌شێكی تری نووسراوه‌كه‌ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، لێره به‌دواوه، له كۆی دامه‌زراوه و پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ڕه‌وتی مه‌دخه‌لییه‌ت، وەک ڕەوتێکی زۆر مەترسیدار بۆ سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتیمانی وێنا ده‌كرێت و له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.