هەرێم نیوز
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لیژنەی باڵای ئاسایشیان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێناوە، دەشڵێت، لیژنەكە بەهاوبەشی کۆمسیۆن و لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
ئەمڕۆ دوشەممە، 19ی 5ی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی دیوانی كۆمسیۆن لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێکهێنرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكە لەلایەن جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
هەروەها كۆمسیۆنیش لەلایەن هەریەك لە دادوەر عەباس فەتلاوی و موهەنەد فازڵ بەڕێوەبەری گشتی و رەعد حەمەد، بەپرسی بەشی هەماهەنگی ئەمنی كۆمسیۆنەوە نوێنەرایەتی دەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ڕۆژی 9ـی مانگی ڕابردو وادهی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقی دیاریكرد كه بهپێی وادهكه 11ی (تشرینی دوهم/11)ی ئهمساڵ پرۆسهكه ئهنجامدهدرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و لیستەکانی خوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان تا ڕۆژی سێشەممە 20ی (ئایار/5) درێژبکرێتەوە و سبەی لەگەڵ كۆتایی دەوام، تۆماركردنی حیزب و هاوپەیمانیەكانیش كۆتایی دێت.