هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەکی گەورە لە یەکێک لە یەکەکانی ناو پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلسومەریە نیوز، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک لە کورەی سەر بە یەکەی 109 لە پاڵاوگەکانی بێجی ڕوویدا.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان و هۆکاری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستی پێ کردووە.
بەرگری شارستانی پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێت ئاگرەکەیان زوو کۆنترۆڵ کردووە.
پاڵاوگەی بێجی یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە نەوتییەکانی عێراق کە دەکەوێتە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری بەغدا، کە یەکەی جۆراوجۆری هەیە بۆ پرۆسێسکردنی نەوتی خاو.