دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16/04/2025

نوێترین زانیاریی لەبارەی موچەی مانگی چوار

هەرێم نیوز

 هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکرێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە كراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێرێت.

وتیشی، دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچە لە عێراق، پارەی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بە سیستمی پەیرۆڵ لیستی مووچە ئامادە دەكرێت، بۆیە وردبینیی زۆری ناوێت، ئەوەش وادەكات بە دوو بۆ چوار رۆژ لیستی مووچە ئامادە بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP