هەرێم نیوز
حکومەتی ڤاتیکان رایدەگەیەنێت، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان, ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی4ی2025، پاپا فرانسێس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پاپا فرانسیس ماوهیهك بوو له نهخۆشخانه خهوێنرابوو و له دۆخێكی خراپی تهندروستیدا بوو، بهڵام دوای باشتربوونی دۆخی تهندروستی، گهڕابووهوه ماڵهوه و تهندروستیی جێگیر بوو.
ئهو دوێنێ له جهژنی قیامهی كریستیانهكان پهیامی تایبهتی بڵاو كردبووهوه، تهنانهت بۆ پرسی ئاشتی و ئاسایشیش له ئاستی دنیادا پهیامی جیاوازی بڵاو كردبووهوه.
ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە و تەمەنی 88 ساڵە، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە 13ـی ئاداری 2013 پۆستەکەی لە ڤاتیکان وەرگرتووە،
یەکەمین کەسی ئەمریکای لاتینییە لە مێژووی ڤاتیکان دا کەسێک لە ئەمریکای لاتین بە ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ھەڵبژێردرێ، فڕانسیس لە ڕۆژی13ی ئازاری 2013 بە پاپا ی ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە کەناوبراو لە 16ی شوباتی 2013 دەستی لەکارکێشابۆوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێجار لەسەر نشووستی ھێنا بۆ بوون بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن پلەی ماستەرە لە بواری فەلسەفە و خواناسیدا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئارجەنتین ھاوکاتیش خاوەن ماستەرە لە زانستی کیمیا لە ھەمان زانکۆدا
پاپا فرانسیس سەرۆکی کەنیسەی ڕۆمانی کاسۆلیکی یەکەم پاپا بوو کە سەردانی عێراقی کرد. لە سەردانێکی چوار ڕۆژەدا لە 5 تا 8ی ئازاری 2021 سەردانی بەغدا، نەجەف، ئور، موسڵ، قەرەقوش و هەولێری کرد. سەردانەکەی عێراق دوای واژۆکردنی بەڵگەنامەی "برایەتی مرۆیی بۆ ئاشتی جیهانی و پێکەوە ژیان" لەلایەن پاپا فرانسیس و ئیمامی گەورە ئەحمەد ئەل تەیب، لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە شوباتی 2019 بوو. لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، پاپا فرانسیس تیشکی خستە سەر گرنگی مێژوویی و دەقی پەیمانی ئیبراهیمی لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوە لە هاوبەشی و جیاوازییە ئەگەرییەکانی نێوان ئایینە یەکتاپەرستەکان.
لە ساڵی 2013 بوو بە پاپا، فرانسیس گرنگی بە گفتوگۆی نێوان ئاینەکان و ئازادی مەزهەب دەدا. پاپا سەردانی چەندین وڵاتی زۆرینە مسوڵمانی وەک ئوردن، تورکیا، میسر و ئیماراتی کردووە.