دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

چێن بۆ جیهان؛ لەسەر حسابی ئێمە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا مەکەن

هەرێم نیوز

چین هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان و رایدەگەیەنێت: لەسەر حسابی ئێمە رێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن مەکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی بازرگانی چین، رایگەیاند، رێز لە هەموو ئەو لایەنانە دەگرێت کە دەیانەوێت لەرێگەی راوێژکارییەوە کێشە ئابوری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا چارەسەربکەن، بەڵام دژی هەر لایەنێک دەوەستنەوە کە دەیەوێت لەسەر حسابی چین رێکەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین دەڵێت: رێکاری بەرپەرچدانەوەی توند بەرامبەر ئەو وڵاتانە دەگرنەبەر ئەگەر هەر رێککەوتنێکی لەو جۆرە ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، چین ئیرادە و توانای پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەیە و ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەهێزتر بکات.

هۆشدارییەکەی چین دوای ئەوە هات، چەند سەرچاوەیەکی میدیایی باسیان لەوەکرد، ئیدارەی ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فشارخستنەسەر ئەو وڵاتانەی کە داوای کەمکردنەوەی باج یان لێخۆشبون لە ئەمەریکا دەکەن بۆ سنوردارکردنی بازرگانی لەگەڵ چین.

ئەمەش لە کاتێکدایە جەیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکەی 50 وڵات وڵات پەیوەندییان پێوەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو باجە زیادە بەرزەی کە لەلایەن ترەمپەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

پێشتریش دەناڵد ترەمپ، باجی گومرگی بە ڕێژەی 104% بەسەر چیندا سەپاند، لە بەرانبەردا چین بڕیاری دا باجی گومرگی بە رێژەی 84% بەسەر ئەمەریکا بسەپێنێت.

ترەمپ لە بەرانبەر سەپاندنی باجە گومرگییەکان بەسەر وڵاتان، دەڵێت: ئامانجمان لەو کارە نەهێشتنی کورتهێنانی بازرگانیی ئەمەریکایە لەگەڵ زۆرێک لەو وڵاتانەی کە دەیان ساڵە سیستەمی بازرگانیی جیهانیان هەژاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP