هەرێم نیوز
وه‌زیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، ده‌بێت ڕاستییه‌كان بڵێین، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان گرنگترین ئامانج نییه، دەشڵێت، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه حـ.ـەماس ناتوانێت له غه‌ززه بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بیزالیل سمۆتریچ وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان له كه‌رتی غه‌ززه "گرنگترین ئامانجی حكومه‌ت نییه"، ئه‌م لێدوانه‌ش مشتومڕی له‌ناو ئیسرائیل‌دا به‌دوای خۆیدا هێنا.
بیزالیل سمۆتریچ له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی، "ده‌بێت ڕاستییه‌كان بڵێین، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان گرنگترین ئامانج نییه".
وتیشی، "ئامانجێكی زۆر گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حه‌ماس له‌ناوببه‌ین و ڕێگری بكه‌ین له دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆی 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه حه‌ماس ناتوانێت له غه‌ززه بمێنێته‌وه".
لێدوانه‌كه ده‌ستبه‌جێ شه‌پۆلێكی توڕه‌یی له نێو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و 59 بارمته‌یه‌دا لێكه‌وته‌وه و قسه‌كانی به "شه‌رمه‌زاركه‌ر" وه‌سفیان كرد.
كۆڕبه‌ندی خێزانه بارمته‌كان ڕایگه‌یاندوه، "به‌یانی ئه‌مڕۆ خێزانه‌كان جگه له شه‌رمه‌زاری هیچ وشه‌یه‌كیان نه‌دۆزیه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "وه‌زیری دارایی ڕاستییه تاڵه‌كه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته به ئه‌نقه‌ست بڕیاری وازهێنان له بارمته‌كانی داوه، مێژو له‌بیری ده‌مێنێته‌وه كه چۆن دڵت به‌ڕوی خوشك و برا زیندانیكراوه‌كانتدا داخست، هه‌ڵتبژارد ڕزگاریان نه‌كه‌یت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا 59 بارمته له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 24 كه‌سیان له ژیاندا ماون، ئیسرائیل هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی بارمته‌كان ده‌دات له به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێكی كاتیدا، به‌ڵام حه‌ماس داوای كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئازادكردنیان.