هەرێم نیوز
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی وادەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئاشکراکرد.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، مانگی زولحجە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 27ی ئایاری 2025 بەدەر دەكەوێت و لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی و تەلیسكۆب ببینرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، واتە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 28ی ئایار یەكەم رۆژی مانگی زولحجە دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، رۆژی 6ی حوزەیران (مانگی شەش) یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.