دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

پزیشکیان: مەرجمان هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا

هەرێم نیوز
سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، کە ئامادەن ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا بکەن و هەوڵیش بۆ ناکۆکی نادەن لەگەڵ وڵاتاندا، بەڵام سەپاندنی هەژموون و دەسەڵاتیش قبوڵ ناکەن.

 مەسعد پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو و لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیدا لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبکەوێت، بەڵام ئەگەر واشنتۆن ئامادە نەبوو وەک هاوشان دانوستان لەگەڵ تاراندا بکات، ئەوا ئێران لەسەر ڕێبازەکەی خۆی بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکانیش لەگەڵ ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو، “هەروەک (عەلی خامنەیی) ڕێبەری شۆڕش دەڵێت، نە گەشبینین و نە ڕەشبینین سەبارەت بە دانوستانەکان”.
باسی لەوەشکرد، حکومەتەکەی هەر لە سەرەتاوە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا داوە، بە تایبەتیش لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە هەوڵی ناکۆکی نادەین، بەڵام سپاندنی هەژموون و دەسەڵاتیش قبوڵ ناکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP