دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

منداڵێکی شەش ساڵان لە کەلار کوژرا

هەرێم نیوز

منداڵێکی نۆ ساڵان لە کەلار بە دەمانچەی باوکی تەقەی لە منداڵێکی شەش ساڵان کردووە و کوشتوویەتی.

شەوی ڕابردوو علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی ( لانۆ سروود سەعدون ) کە لە لایەن منداڵێکی دیکەوە بە دەمانچە کوژرا  تەرمەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار. 

بە وتەی باوکی  منداڵەکە، کاتێک کوڕەکەی لە کۆڵان یاری کردووە، ئاگادار کراوەتەوە کە گوللەی بەرکەوتووە و کوژراوە.

دەستبەجی پۆلیس و تیمی کامیرامانی بەشی پۆلیسی کەلار چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت، منداڵێکی 10 ساڵان دەمانچەکەی باوکی کە کارمەندی هێزە ئەمنیەکانە، لەگەڵ خۆی دەباتە کۆڵان و گوللەیەک بەو منداڵەوە دەنێت و دەیکوژێت.

بەوتەی پۆلیس منداڵەکە و باوکی منداڵەکە کە تاوانەکەی کردووە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 405 ) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP