دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 دەکەم

هەرێم نیوز 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی سەبارەت بە کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتانم بیست جێگەی ئەوان لە خەباتی ئێمە بۆ بونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەمیشە دەمێنێتەوە"، دەشڵێت، "بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ دەکەم". 

لەچوارچێوەی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ـی شووباتدا، پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـیەمینی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادیی “عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) لە ٣ـی تەمووزی ٢٠١٨ و ڕەزا ئاڵتوون لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٩ شەهیدبوون.

پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەمشێوەیەیە:

“هەڤاڵانی هێژا

بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون ژیانئاواییان کردووە

دواتر دەربارەی یادی هەردوو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە.

لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە.

ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن.

بەم بۆنەیەوە من بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتوو دەکەم.

عەبدوڵا ئۆجالان

ئیمرالی / بورسا

١٢-٢-٢٠٢٥”



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP