هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد کە لە کەرکووکەوە هاتبوونە هەولێر بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و کوشتنی کەسێک.
بەڕێوەبورایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کردتۆمەتبارەکان لە پارێزگای کەرکووکەوە هاتبوونە پارێزگای هەولێر بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و کوشتنی کەسێک، کە پێشتر کێشەیان لەگەڵی هەبووە.
باسی لەوەشکرد، بەڵام کاتێک تەقە دەکەن و کەسەکە زامدار دەکەن و دەیانەوێ ڕابکەن، لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کران.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.