هەرێم نیوز
بەرپرسێکی کەجەکە ڕایگەیاند، پەکەکە تاکلایەنە نیازپاکیی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەریی دیموکراسییانەو ئێستا نۆرەی تورکیایە هەنگاوبنێت و هەرچی ڕووبدات پەیوەستە بەوەوە، دەشڵێت، “هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیادا نییە”.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەلێدوانەکەیدا بۆ بی بی سی فارسی ڕایگەیاندووە: “ئەوەی تائێستا کراوە ڕاگەیاندنی نیازپاکی تاکلایەنەی پەکەکەیە و هەنگاونانە بۆ ڕێگەی چارەسەریی کێشەی کورد بەشێوەیەکی دیموکراسییانە”.
دەشڵێت: “ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوبنێت لەبارەی چارەسەریی و ئەوەشی لەداهاتودا ڕوودەدات، بەتەواوەتی پەیوەستە بەهەنگاوەکانی تورکیاوە، کە هەنگاوی یاسایی و سیاسیی لە خۆدەگرێت”.
وتەبێژی کەجەکە باسی لەوەشکردووە: “تائێستا هیچ جۆرێک لەڕێککەوتن و پەیمانێکی نوسراو و زارەکیی لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیادا نەکراوە، بهڵام بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بتوانێت پڕۆسەی چارەسەریی بەڕێوەببات، دەبێت جەستەیی ئازاد بکرێت و دڵناییش لەپارێزراویی و ئاساییشی بدرێت و ئازادانە پێشەنگەیاتی پرسەکە بکات”.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025 پەکەکە، ئەنجامی کۆنگرەی 12ی خۆی ڕاگەیاند کە لە 5 تا 7ی ئایار بەڕێوەچوو، بهگوێرهى ئەنجامی کۆنگرەکە پەکەکە بەفەرمی خۆهەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.