دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ڕووسیا و ئۆکرانیا گەورەترین ئاڵوگۆڕی زیندانییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز

ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی جەنگیان دەستپێکرد و هەر لایەنێک 390 سەرباز و هاوڵاتی مەدەنییان ئازاد کرد. بڕیارە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئاڵوگۆڕی زیاتر ئەنجام بدرێت، بەو پێیەی هەردوو وڵات پابەندبوون بە ئاڵوگۆڕی 1000 زیندانی.

ئەم ئاڵوگۆڕە لە ئەنجامی دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ بوو کە ڕێککەوتنی لەسەر کرا، ئەمەش یەکەمجار بوو کە لە دوای مانگەکانی سەرەتای جەنگەوە هەردوولا گفتوگۆی دانوستانی بکەن.

چەندان مانگ لە هەوڵی دیپلۆماسی، لەوانەش دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوانیان لە ئەستەنبوڵ، و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕۆژی دووشەممە لە نێوان ترەمپ و پوتین، تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەدواوە نەبووە. بەڵام لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکاندا هەردوولا پەیوەندی نێوانیان بەکراوەیی هێشتووەتەوە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا کە جەنگی نێوانیان دەستیپێکردووە، زیاتر لە 60 ئاڵوگۆڕکردن ڕوویداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP