دواین هەواڵ

جیهان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل: پێدەچێت سوریا پێش سعودیە بچێتە ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لەگەڵ ئیسرائیل

هەرێم نیوز

یەکیل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، پێی وایە سوریا و لوبنان پێش وڵاتی سعودییە بچنە ناو ڕێککەوتنی ئەبراهام بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.

باڵیۆزی ئیسرائیل ڕاشیگەیان: ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا و لوبنان نەچینە ڕێککەوتنەکەوە. من زۆر دڵخۆشم سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی ئەبراهام لەگەڵ سوریا و لوبنان و ڕەنگە لەڕاستیدا پێش سعودیە ڕووبدات".

لایتەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل و سعوودیە هێشتا لەسەر ڕێگای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانیانن، هەرچەندە هێشتا ناکۆکی هەیە بەهۆی شەڕی غەززەوە.

سعودییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان داوای ڕاگرتنی جەنگی غەززە و دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.

پێشتر ڕۆژنامەڵ وۆڵ ستریت جۆرناڵ بەپێداچوونەوە بەو بەڵگەنامانەی لە غەززە دۆزرانەوە بڵاویکردەوە، کە حەماس بەهۆی نیگەرانی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیسرائیل و پشتگوێخستنی کەیسی فەڵەستین شەڕی 7ی ئۆکتۆبەریان دەستپێکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP