هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرگای پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کردوە سەبارەت بە پێدانی لاری نەبون بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بۆردی پزیشکی لە عێراق.
ئاشکراشیکرد، فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە پێی مەرجەکانی لە گشتاندنی هاوپێچدا هاتوە دەتوانن لاری نەبون داوابکەن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ناوەراست و باشوری عێراق.
باسی لەوەشکرد، پرۆسەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٥/١٥) دەستی پێکردوە تا ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٦/١٠) بەردەوام دەبیت.
گووتیشی، پرۆسەی خوێندن لە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/١) دەستپێدەکات.
هاوکات، پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت؛
https://adm.rdd.edu.iq/
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بە شێوەی pdf مەرج و رێنمایەکانی پێشکەشکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بخوێنەوە:
https://adm.rdd.edu.iq/media/admissions.pdf